ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، بازاڕیانی به‌نده‌ر گه‌ناوه بۆ ٢٢ هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان مانیان گرت و له ناوه‌ندی شار كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیان و خاوه‌ن لنجه‌كانی به‌نده‌ر گه‌ناوه، خوازیاری ته‌رخیسی ئه‌و كه‌لووپه‌لانه بوون كه پێشتر هاورده‌یان كردووه. ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی كاڵا و چاكسازی له بواری ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.