ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی گوڵان، خوێندكارانی لایه‌نگری فه‌لاستین له وڵاتانی هوله‌ند، ئه‌مریكا، فه‌ڕانسه، لوبنان و ئێسپانیا دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیا بیانیه‌كان، هێزه‌كانی دژه تیرۆری هوله‌ند هێرشیان كردۆته سه‌ر خوێندكارانی مانگرتوو و ١٢٥ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. هه‌روه‌ها له زانكۆی “ام،ئای،تی” له كالیفۆڕنیا خوێندكارانی ناڕازی بۆ پشتیوانی له هاوڕێكانیان بۆ جارێكی دیكه خێوه‌تیان هه‌ڵدا و له ئاست حیمایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری ته‌حریمی ته‌سلیحاتی ئه‌و وڵاته بوون. له وڵاتانی لوبنان، فه‌ڕانسه و ئێسپانیاش خوێندكاران بۆ پشتیوانی له گه‌لی فه‌له‌ستین خۆپێشاندانیان كرد و له فه‌ڕانسه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتن.