“حسێن ڕۆنەقی” چالاکی مەدەنی خه‌ڵكی تاران، لە ماڵپەڕه تایبه‌ته‌كانی خۆیدا ڕایگه‌یاندووه کە بۆ پشتیوانی له به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام درێژه به مانگرتن ئه‌دات.
حسێن ڕه‌ونه‌قی چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ریش به دوورینه‌وه‌ی لێوه‌كانی له‌به‌رده‌م دادگای ئینقلابی تاران مانی گرتبوو، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواجار ئازاد كرا. ئه‌و چالاكه سیاسییه ڕایگه‌یاندووه كه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی شه‌ش به‌ندكراوی په‌روه‌نده‌ی شارۆچكه‌ی ئێكباتان و له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی كیانووش سه‌نجه‌ری، درێژه به مانگرتن ئه‌دات.