“واران محه‌ممه‌د نیژاد” چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی ئه‌نجۆمه‌نی فه‌رهه‌نگی نۆژین له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه و نادیاربوونی چاره‌نووسی ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی خۆپێشاندان و مانگرتنی خوێندكاران و خه‌ڵكی ناڕازی له‌شاره جیاجیاكانی ئێران، به ده‌یان چالاكی مه‌ده‌نی و كرێكاری به‌بێ هۆكار له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، یه‌ك له‌وانه “واران محه‌ممه‌د نیژاد” چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی نۆژینه له شار سنه كه له به‌رواری ٢١ی ڕه‌زبه‌ره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی زیندانی سنه ڕاگوێزراوه و ئێستا ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه و داوای ڕوون كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ده‌كات.