“محه‌ممه‌دجه‌عفه‌ر محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ و باوكی دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینا له شاری سنه، له ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢وه دژبه به هه‌ڵسووكه‌تی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن و گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.
به‌یانی دووشه‌ممه ٤ی به‌فرانبای ١٤٠٢، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی شاری سنه به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “محه‌ممه‌دجه‌عفه‌ر محه‌ممه‌دی” و وێڕای شكاندنی درگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه، ناوبراویان به توندووتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و چوار ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر به‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو كوڕی به ناوه‌كانی “سیروان” و “مورته‌زا” له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا، سكاڵای له دژی هێزه ئینتزامییه‌كان تۆمار كرد و به‌و بۆنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
