كیانووش چراغی چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی دیهلۆڕانی ئیلام له ڕۆژی ٣ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵه‌وه دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی نامرۆڤانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم مانی له خواردن گرتووه.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كیانووش چراغی و هاوژینه‌كه‌ی به ناوی ئه‌كره‌م سه‌بزی به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیلام ڕاگوێزراون. ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌یان به “پاڵپشتی له ئیسڕائیل” تۆمه‌تبار كردووه و ناوبراو دژ به سه‌پاندنی تۆمه‌تی ناڕه‌وا و ناڕوونی چاره‌نووسی خۆی و هاوژینه‌كه‌ی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن.