کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتن كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی لامه‌رد

درێژه‌ی مانرگتنی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی لامه‌رد 4

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٨ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی لامه‌رد له‌ پارێزگای فارس بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواكه‌وتووه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی دره‌مانی كارامه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌ بێكاركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.