ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژمارەیەک لە کرێکارانی دوو کۆمپانیای گەورەی بەرهەم‌هێنانی ئۆتۆمبیل لە ئاڵمان بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ڕێوه‌به‌رانی دوو شیركه‌تی فۆلۆكس واگۆن و پۆرشه ڕایانگه‌یاند كه به‌شێك له كارخانه‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌گوازنه‌وه و سه‌دان كرێكار بێكار ئه‌كه‌ن. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه توڕه‌یی و نه‌فره‌تی كرێكارانی لێكه‌وته‌وه و یه‌كێتی كرێكارانی ئاڵمان بڕیاری به مانگرتنی گشتی دا. ئێستا ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و دوو شیركه‌ته گه‌وره‌یه ڕاگیراوه و كرێكاران داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری به‌رپرسانی فۆلۆكس واگۆن و پۆرشه و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌كه‌ن.