کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی حه‌كیم

درێژه‌ی مانگرتنی په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی حه‌كیم

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی به‌فرانبار، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی حه‌كیم له‌ تاران، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، دامه‌زرانی هێزی كاری نوێ و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.