کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌ شیراز و یه‌زد

درێژه‌ی مانگرتنی په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌ شیراز و یه‌زد

په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی شیراز و یه‌زد، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران ڕۆژی ڕابردووش له‌ ڕاگه‌یاندنێك دا داوایان له‌ هاوكاره‌كانیان كردبوو، بۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی په‌ره‌ستار ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه‌ و په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری كادری ده‌رمان بن. په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی كارانه‌، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، وه‌لانانی ئیزافه‌كاری، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابیكردنی تێكنۆلۆژی سه‌رده‌م له‌ به‌شی ئۆرژانس، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیانن.