کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی په‌ره‌ستاران له‌ نه‌خۆشخانه‌ی خاته‌می شووشته‌ر

7 3

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی به‌فرانبار، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی خاته‌می شووشته‌ر بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

په‌ره‌ستاران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی نه‌خۆشخانه‌دا خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، په‌رداختی ئیزافه‌كاری و كارانه‌، دامه‌زرانی هێزی كاری نوێ، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست و ڕێگری له‌ كۆچكردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون.