کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی موعه‌لیمان و كارمه‌ندان له‌ هه‌رێمی كوردستان

درێژه‌ی مانگرتنی موعه‌لیمان و كارمه‌ندان له‌ هه‌رێمی كوردستان 4

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی به‌فرانبار، موعه‌لیمان و كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ نه‌دانی مووچه‌ درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

به‌ پێی ڕاپۆرتی شۆرای ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی هه‌رێمی كوردستان، كارمه‌ندانی هه‌رێم داوایان له‌ حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق كردووه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان میللی بكرێت و بخرێته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ت تاكوو بتوانن له‌ ڕێگه‌ی بانكی فیدڕاڵه‌وه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ كاتی خۆی دا وه‌ر بگرن. نوێنه‌ری موعه‌لیمانی ناڕازی له‌و باره‌وه‌ ڕایگه‌یاند: كه‌مپه‌ینێكیان له‌ شاره‌كانی سلێمانی، حه‌ڵه‌بچه، گه‌رمیان، ڕاپه‌ڕین، كۆی سه‌نجه‌ق، كه‌ركووك و چه‌ند ناوچه‌ی دیكه‌ ده‌ست پێ كردووه‌ و تا ئه‌و كاته‌ی په‌رداختی مووچه‌كانیان ئه‌خرێته سه‌ر كارمه‌ندانی فیدڕاڵی، درێژه‌ به‌ چالاكییه‌كانیان ئه‌ده‌ن.