ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی حه‌قاوه درێژه‌یان به مانگرتن دا.
ڕۆژی هه‌ینی كه‌شاوه‌رزانی ڕۆژئاوای ئیسفه‌هانیش په‌یوه‌ست به مانگرتنی كه‌شاوه‌رزانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسفه‌هان بوون. كه‌شاوه‌رزان به داخستنی جاده‌كان و كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر شه‌قام خوازیاری پێدانی حه‌قاوه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه كارناسانی ژینگه و زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به ڕوودانی قه‌یرانی كه‌م ئاوی، چۆڵكردنی گونده‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆچبه‌ری له ساڵی ١٤٠٤ هۆشداریان به ده‌وڵه‌ت داوه، به‌ڵام ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هیچ چاره‌سه‌رێكی بۆ ده‌رمانی قه‌یرانه‌كان نییه.