ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كه‌شاوه‌رزانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسفه‌هان به تراكتۆره‌كانیانه‌وه به‌ره‌و شاری ئیسفه‌هان به‌ڕێكه‌وتن و جاده‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و شاره‌یان داخست.
كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی به لێدانی هۆڕن و داخستنی جاده‌ی سه‌ره‌كی ئیسفه‌هان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا خوازیاری پێدانی حه‌قاوه بوون. جووتیاران ڕایانگه‌یاند: سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی له چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا بووه‌ته هۆی وشكبوونی زایه‌نده‌ڕوود و به هه‌زاران كه‌شاوه‌رز به‌هۆی مایه‌پووچ بوون بۆ ئیسفه‌هان و شاره‌كانی دیه كۆچیان كردووه. ئه‌مساڵ ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنی پێدانی حه‌قاوه‌ی وه‌رزی پاییزه‌ی دا به‌ڵام ته‌نها یه‌ك جار ئاوی زایه‌نده‌ڕوودیان به‌سه‌ر زه‌وی كه‌شاوه‌رزان دا كرده‌وه و ئێستا به‌رهه‌می كشتووكاڵی جووتیاران به‌هۆی نه‌بوونی ئاو له ناو چووه.