كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی مۆكرانی چابه‌هار، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی گوڵان، بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی مۆكرانی چابه‌هار ماوه‌ی سێ مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌ر نه‌گرتووه و تا به ئه‌مڕۆ چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌رپرسانی شیركه‌ت ته‌نیا به‌ڵینی درۆیان پێ داون. هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه و كرێكاران تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی هاتوون.