کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكاران له‌ وزه‌خانه‌ی تووس له‌ مه‌شهه‌د

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكاران له‌ وزه‌خانه‌ی تووس له‌ مه‌شهه‌د 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له‌ وزه‌خانه‌ی تووس له‌ شاری مه‌شهه‌د، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌ كار كێشا و درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

كرێكارانی ناڕازی له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا بڕاوه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی مه‌زایا به‌پێی به‌خشنامه‌كانی وه‌زاره‌تی وزه‌ بوون.