ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان، كرێكارانی په‌یمانی له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان، نه‌چوونه سه‌ر كاره‌كانیان و درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كان ڕێگه‌یان نه‌داوه كرێكارانی په‌یمانی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ببه‌ن و دوو كه‌س له كرێكارانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. كرێكارانی ناڕازیش نه‌چوونه‌ته سه‌ر كاره‌كانیان و خوازیاری ئازادی هاوكاره‌كانیان و جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون. كرێكارانی په‌یمانی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان خوازیاری وه‌لانانی جیاوازی له پێدانی حه‌قده‌ست، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.
