ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی پڕۆژه‌یی شیركه‌تی “ستاره‌ی تاراز” له پترۆشیمی بووشێهر، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی “ستاره‌ی تاراز” له پترۆشیمی بووشێهر (سایتی یه‌كی عه‌سه‌لوویه) ماوه‌ی چه‌ند مانگه كه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه و وێڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه هیچ به‌رپرسێك نه‌چووه به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه.