كرێكارانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كانی چالاك له مه‌عده‌نی مسی سوونگوونی وه‌رزه‌قان،ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌كان‌یان دا و خوازیاری ئازادی كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم ڕۆژی پێنجشه‌ممه هێرشیانكرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مانگرتوو و پێنج كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی سه‌رپه‌نای كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیانی له ده‌ورووبه‌ری مه‌عده‌نه‌كه به‌بیانووی په‌ره‌پێدانی مه‌عده‌ن ڕووخاندووه. جێگای ئاماژیه كه كرێكارانی مه‌عده‌نی مسی سوونگوون ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست، پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و به‌كرده‌وه‌ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و له به‌رده‌م ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.