کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی ماشینسازی ئه‌راك

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی ماشینسازی ئه‌راك 3

ڕۆژی چوارشه‌ممه ‌٨ی خه‌رمانان، كرێكارانی كارخانه‌ی ماشینسازی ئه‌راك بۆ ١٧هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ خواسته‌كانیان، درێژه‌یان به‌ مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ دا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی ماشینسازی ئه‌راك خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گه‌شه‌پێدانی كارخانه و په‌ره‌پێدانی وه‌به‌رهێنان بوون.