به پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی به‌ده‌ست ناوه‌ندی هه‌واڵی کۆمه‌له گه‌یشتووه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كوره‌خانه‌كانی سارۆقامیشی بۆكان به هۆی كه‌می داهات،مانیان گرتووه.
مانگرتنی كرێكارانی كوره‌خانه‌كانی سارۆقامیش له ڕێكه‌وتی ١٩ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیپێكرد و له ئه‌نجامدا پاش ١٦ ڕۆژ به‌شێك له كرێكارانی ئه‌و به‌شه ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌ن حكومه‌ت و خاوه‌نكاره‌كانه‌وه به‌رز كرایه‌وه، به‌ڵام كرێكارانی “قرمزدار” هێشتا به هۆی كه‌مبوونی ئه‌و بڕه حه‌قده‌سته كه بۆیان دابین كراوه، نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. جێگای ئاماژه‌یه خاوه‌نكاره‌كان ب مه‌به‌ستی ناچار كردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكارانی ناڕازی له ڕێگای گوشاری ئابووریه‌وه، بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان ناده‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان له ناڕازیان كردووه.