ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی خه‌رمانان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی لاستیك سازی بارز له كرمان، بۆ حهوتهمین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی لاستیك سازی بارز له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می حه‌قده‌ست له ڕۆژی ١٥ی خه‌رمانانه‌وه ده‌ستیان له كار كێشاوه و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایا، حه‌قی مه‌سكه‌ن، بۆنی خۆراك و پاره‌ی سرویسی هاتووچۆیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه چوار هه‌زار و ٥٠٠ كرێكار به‌شداری ئه‌و مانگرتنه بوون.