ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێلی به‌رقی تسلا له سوید بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌ردوام له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به مانگرتن دا.
كرێكارانی كارخانه‌ی تسلا له سوید، خوازیاری گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی كرێكارانی هه‌موو به‌شه‌كانن و داوای گرێبه‌ستی گشتی ده‌كه‌ن. كرێكاران هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ن حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێ ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان زیاد بكرێت و ئه‌و مه‌زایانه‌ی كه له قه‌رارداده‌كانیان هاتووه جێبه‌جێ بكرێت. به‌پێی زانیارییه‌كان، خاوه‌نكار ویستوویه‌تی کۆتایی به مانگرتنه‌كه بێنێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و ئیتحادییه كرێكارییه‌كان له نۆ‌رویژ، فه‌نلاند، دانمارك و ئاڵمانیش پشتیوانی خۆیان له كرێكارانی مانگرتووی سوید ڕاگه‌یاندووه.
