ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی ئۆتۆمبێلی كڕووز له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی كرێكار له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوودا به‌شداری به‌رینیان بووه و داوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و وه‌لانانی شیفتی ئیزافه‌كاری ڕۆژانی هه‌ینی ده‌كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه شیركه‌تی كرووز ١٢ هه‌زار كرێكاری هه‌یه و گه‌وره‌ترین شیركه‌تی وه‌به‌رهێنانی قه‌تعه‌ی ئۆتۆمبێله له ئێران و كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده پێشتریش بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان مانیان گرتبوو.