کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌ساجی “E.T.F”ی  ئیستانبوول

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌ساجی E T Fی ئیستانبوول 2

ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه‌ كه‌ كرێكارانی كارخانه‌ی “E.T.F”ی  ئیستانبوولی توركیا له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت و له‌خواره‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان مانیانگرتووه‌ و ڕۆژی ڕابردوو نوێنه‌رانی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان(هه.ده‌.په‌) سه‌ردانی كرێكارانی مانگرتوویان كرد و پشتیوانی خۆیان له‌ كرێكارانی ناڕازی ڕاگه‌یاند.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، نوێنه‌رانیهه‌.ده‌.په‌له‌ پاڕله‌مانی توركیا و نوێنه‌رانی سنف و ئیتحادییه‌كانی كرێكاری توركیا سه‌ردانی كرێكارانی مانگرتووی كارخانه‌ی نه‌ساجی “E.T.F”یان كرد و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم و سه‌ما له‌گه‌ڵ كرێكاراندا پشتیوانی خۆیان له‌ داخوازییه‌كانی كرێكارانی مانگرتوو ڕاگه‌یاند. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ٣٥٠ كرێكاری ئه‌و كارخانه‌یه‌ له‌ ناوچه‌یتۆزلای ئیستانبوول ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و یه‌ك هه‌فته‌یه‌ مانیان گرتووه‌ و ده‌ڵێن تا گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان درێژه‌ به‌ مانگرتنه‌كه‌یان ئه‌ده‌ن.