ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، مانگرتنی ٤٠٠٠ كه‌س له كرێكارانی شێركه‌تی “زه‌وب ئاهه‌ن”ی شاری ئیسفه‌هان كه ڕۆژی شه‌ممه ده‌ستی پێكرد هێشتا به‌رده‌وه‌امه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتنەکە لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە كه‌م بوونی حه‌قده‌ست و جێبەجێ نەكردنی ئەو بەڵێنانەی كه لەلایەن به‌رپرسانی شێركه‌ته‌كه‌وه دراوه ئەنجامدراوه و کرێکاران لە حه‌وشه‌ی شێركه‌ته‌كه کۆدەبنەوە و له شوێنی كاره‌كانیان مانده‌گرن، هه‌روه كرێكاران داواكاری زیادكردنی حه‌قده‌ست تا ئاست حه‌قده‌ستی كرێكارانی شێركه‌ته‌كانی دیكه‌ن و ئه‌م كرێكارانه له ٢٤ و ٢٥ی مانگی ڕابردوویش له شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت، به‌ڵام به دانی به‌ڵێن له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شێركه‌ته‌كه‌وه گه‌ڕانه‌وه شوێنی كاره‌كه‌یان و تا ئێستا هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراوه.