كرێكارانی “كاغه‌زی پارسی حه‌وت ته‌په” له شاری شووش، ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له نۆهه‌مین ڕۆژی مانگرتنیان له شوێنی كاره‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك درووشم پێداگریان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی له ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنه‌كانیان كرده‌وه هه‌تا به‌ته‌واوه‌تی خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت. داواكاری كرێكارانی ناڕازی نه‌مانی شێركه‌ته‌كانی په‌یمانكاری و به‌ستنی گرێبه‌ستی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شێركه‌تی كاغه‌زی پارس ڕاگه‌یێندراوه. جێگای ئاماژه‌یه له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و كارخانه‌یه هێچ جۆره وڵامێكی ئه‌و كرێكارانه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه و له‌به‌رانبه‌ر مانگرتنی ئه‌و كرێكارانه‌دا بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه.