ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی مادكوشب به‌نده‌رعه‌باس له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی مادكووشی به‌نده‌رعه‌باس خوازیای پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون و ڕایانگه‌یاند كه تا ئه‌و كاته‌ی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.