ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی نگینی موكران له چابه‌هار، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، سه‌د كرێكاری شاغڵ له پترۆشیمی نگینی موكران له چابه‌هار حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌رماوه‌ز و به‌فرانباریان وه‌ر نه‌گرتووه و ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین و خاوه‌نكار چه‌ند مانگه حه‌قی بیمه‌كانیانی به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه.