کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی ئاسنی بافق

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی ئاسنی بافق 2

كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی ئاسنی بافق، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی ڕه‌زبه‌، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت مانیان گرت و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.

كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی ئاسنی بافق شه‌وی ڕابردووش له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت دا كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان ده‌ربڕی. كرێكارانی مه‌عده‌نی بافق خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، هاوسانسازی حه‌قدده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌ بێكاركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.