ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ده‌یان هه‌زار كرێكاری به‌نگلادشی بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به مانگرتن دا و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی داكا و قازیپور خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی سه‌نعه‌تی جلوبه‌رگی به‌نگلادش خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست له ٧٠ یۆرۆوه بۆ ١٩٠ یۆرۆ و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون. له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له ٣٠٠ كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی جلوبه‌رگ له به‌نگلادش به‌هۆی مانگرتن داخراون و ٥٥ كارخانه پاش سه‌ركوتی خوێناوی پۆلیس، له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه تاڵان یان سووتێندراون. شایانی باسه كه له خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی دا ناڕازیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون و چه‌ندین كه‌س بریندار بوون.