ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی سه‌نایه‌عی نه‌وت و گاز، پترۆشیمی، فوولاد و مه‌عده‌نی ئێران دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نایه‌عی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٧٩٪ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوودان و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهین. به پێی زانیارییه‌كان تا ئێستا نزیك به ٩٣ شیركه‌ت به‌شداری ئه‌و مانگرتنه بوون و ڕۆژی ڕابردوو كرێكارانی شیركه‌تی “او.دی.سی.سی” ئیسفه‌هان په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه گشتیه ببوون.