ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی پڕۆژه‌یی “داربه‌ست به‌ند”ی شاغڵ له سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران، درێژه‌یان به‌مانگرتندا و خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوودان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمیه‌كانی “سه‌ده‌ف”، “ئاپادانا”، “ده‌ماوه‌ند”، “كیان”، “سایتی یه‌ك و دووی پترۆشیمی بووشێهر”، “ئاریه‌ن”، “مه‌رجان” و “پترۆشیمی كه‌نگان” په‌یوه‌ستی ئه‌و مانگرتنه بوون. كرێكارانی مانگرتوو هه‌روه‌ها خوازیاری كۆتاكردنی ده‌ستی په‌یمانكارانی خسووسی له سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی بوون.