ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له فازی ١٤ی پاڵاوگه‌ی پارس جنووبی بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، به‌هره‌مه‌ندبوون له مه‌زایای پیشه‌یی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی كاری، وه‌لانانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.