كامیۆندارانی ڕۆسته‌م ئابادی گیلان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی گوڵان بۆ جارێكی دیكه دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
كامیۆندارانی به‌شدار له مانگرتنه به كۆبوونه‌وه له سه‌ر شه‌قامه‌كانی ڕۆسته‌م ئاباد خوازیاری دابینكردنی گازۆئیل به نرخی گونجاو، زیادكردنی كرێ بار، دابه‌زینی نرخی بیمه، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتومبێل و چاكسازی له جاده‌كانی ئێران بوون.