به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، مانكرتنی كامیۆن‌داران كه له ڕۆژی یه‌كی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستی پێكردووه، له ١٦٣ شاری ئێران درێژه‌ی هه‌یه و كارناسانی ئابووری ئه‌و مانگرتنه وه‌كوو گه‌وره‌ترین ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م دوایانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كرێكاری ئێران ناو ده‌به‌ن.
سه‌ره‌ڕای گوشاره‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر كامیۆن‌داران و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ده‌یان شۆفێر، كامیۆن‌داران درێژه‌یان به مانگرتن داوه و مانگرتووان ڕایانگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به هه‌موو داخوازییه‌كانیان درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن. له ڕۆژانی ڕابردوودا به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی سێ بابه‌ت له داخوازییه‌كانیان دابوو، به‌ڵام هێشتا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌ییان هه‌ڵ نه‌گرتووه و شۆفێرانی بارهه‌ڵگر متمانه‌یان به به‌رپرسانی حكوومه‌ت نییه.