ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، كامیۆن‌داران له شاره‌كانی سنه، بیجاڕ، مهاباد، نه‌غه‌ده، قوروه، كرماشان، دیوانده‌ره، ئیلام، ده‌ڕه‌شار، مه‌ریوان، قه‌سری شیرین و سه‌رپولی زه‌هاو بۆ ده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن دا به‌ڵام چه‌ندین كه‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی كامیۆندارانی ئێران، پێنج شۆفێر له پارێزگاكانی خووزستان و هه‌مه‌دان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له شاری بیجاڕ ٨ شۆفێر به ناوه‌كانی ئەڵماس فەللاحزادە، عەلی جەباری، ئەمیرحسێن زوڵفەقاری، مورته‌زا مێهدی کەرەمی، ئێحسان غوڵامی، حامد بورجیان و ئەسغەر ڕەزایی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراون و له دیوانده‌ره كامیۆندارێك به ناوی فه‌رزاد ڕه‌زایی، به بیانووی هاندانی خه‌ڵك بۆ مانگرتن ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هاوكات سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له ده‌ڕه‌شاری ئیلام، دوو شۆفێریان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه.