ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان، كامیونداران له شاره‌كانی كرماشان، عه‌باس ئابادی ئیلام، به‌دره، دڕه‌شار، قه‌سری شیرین، سیرجان، كرمان، ئه‌راك، شیراز، قه‌زوێن، ئیسفه‌هان، ته‌ورێز، به‌نده‌رعه‌باس و ناوچه‌ی ناوده‌روه‌ن دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به‌پێی بانگه‌وازێك كه پێشتر له‌لایه‌ن یه‌كێتی كامیوندارانی ئێرانه‌وه بڵاو كرابوو، بڕیار درا ڕۆژی یه‌كی جۆزه‌ردان، شرفێرانی بارهه‌ڵگر له سه‌رانسه‌ری وڵات دژ به سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم مان بگرن. له به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه ٧٠ له سه‌دی كامیۆن‌داران له ماڵه‌وه مانه‌وه و پایانه‌كانی بار چۆڵ كران. هه‌روه‌ها هه‌ندێك له شۆفێران له به‌رده‌م پایانه‌كان دا خۆپێشاندانیان كردووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری دابینكردنی گازۆئیل به نرخی گونجاو، پێدانی بیمه‌ی كارامه، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتومبێل و لاستیك، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی كرێ بار و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.