مانگرتنی شۆفێرانی ئوتوبووسه‌كانی به‌شی ده‌وڵه‌تی ڕێكخراوی ئوتوبووسڕانی مه‌شهه‌د كه له ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خاكه‌لێوه‌وه ده‌ستیپێكردووه، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌تیان درێژه درا.
شۆفێرانی سازمانی ئوتوبووسڕانی مه‌شهه‌د كه ژماره‌یان ١٠٠ كه‌سه له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ئوتوبووسه‌كانیان ڕاگرت و مانیان گرتووه. به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و مانگرتنه، چه‌ند مانگه به هۆی ناكۆكی نێوان به‌ڕێوبه‌رانی شیركه‌تی خسووسی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و شاره، حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و ڕایانگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.