ڕۆژی چوارشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ ١٦ی سه‌رماوه‌ز ڕۆژی خوێندكار، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌یان به مانگرتن دا و دووكان و بازاڕی به‌شێكی زۆر له شاره‌كانی ئێران وێڕای هه‌ڕشه‌كانی ڕژیم داخرا.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، شاره‌كانی سه‌قز، بۆكان، سنه، مه‌ریوان، مهاباد، شاباد، كرماشان، جوانڕۆ، پاوه، شنۆ، پیرانشار، ئیلام، ئابدانان، لاهیجان، ڕه‌شت، قه‌زوین، تاران، بووشێهر،ئیسفه‌هان، كه‌ره‌ج، كامیاران، سه‌رابله، دیوانده‌ره، دێولان، كرند غه‌رب، شیراز، ڕه‌وانسه‌ر، مه‌شهه‌د و ته‌ورێز و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران درێژه‌یان به مانگرتن دا و دووكانه‌كانیان نه‌كرده‌وه و خوێندكارانی چه‌ندین زانكۆش له‌وانه، زانكۆی تاران، گیلان و كرماشان به‌ته‌واوی مانیان گرت.