ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی گوڵان، سنفی زێڕفرۆشانی ئێران وێڕای به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی به‌شێك له داخوازییه‌كانیان، درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو زێڕفرۆشانی كه‌ره‌جیش به مانگرتنی سه‌راسه‌ری ئه‌ندامانی ئه‌و سنفه له شاره‌كانی تاران، ته‌ورێز، ئیسفه‌هان، شیراز، كرماشان، برووجێرد، سنه و ئه‌راك په‌یوه‌ست بوون. زێڕفرۆشان له‌گه‌ڵ تۆماركردنی داراییه‌كانیان له سامانه‌ی تیجاره‌ت دژایه‌تیان كردووه و خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی باجی ساڵانه بوون.