ڕۆژی چه‌وارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه، دوكاندارانی مه‌یدانی میوه و ته‌ڕه‌باری تاران بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام و له ناڕه‌زایه‌تی به گرانی میوه و سه‌وزه، درێژه‌یان به مانگرتنه‌كه‌یان دا.
به وته‌ی دوكاندارانی مه‌یدانی میوه و ته‌ڕه‌باری تاران، به هۆی مانگرتنی كامیۆندارانی ئێران، نرخی میوه و ته‌ڕه‌بار زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه و كه‌س توانای كڕینی نییه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕێكخراوی میوه و ته‌ڕه‌باری تاران هه‌ڕه‌شه‌یان له دوكانداران كردووه كه ئه‌گه‌ر مانگرتنه‌كه‌یان نه‌شكێنن ته‌واوی داراییه‌كانیان زه‌وت ده‌كرێت و له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن.