کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی دایكانی دادخواز له‌ سنووری كۆبانی

درێژه‌ی مانگرتنی دایكانی دادخواز له‌ سنووری كۆبانی 2

ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو حه‌فته‌یه‌ دایكانی دادخوازی باكووری كوردستان له‌ سنووری كۆبانی مانیان گرتووه‌ و داوای ڕاگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر شاری كۆبانی ده‌كه‌ن.

ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ ٨ی دێسامبه‌ری ٢٠٢٤وه‌ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر منبج و به‌ندئاوی تشرین له‌ كۆبانی ده‌ست پێكردووه‌ و له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له‌ ١٥٠ هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراو و بریندار بوون. هاوكات له‌گه‌ڵ پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، خه‌ڵكی ئازادیخوازی باكووری كوردستان له‌ نه‌سیبه‌ین و پرسووس به‌رده‌وام دژبه‌ هێرشه‌كان چالاكییان ئه‌نجام داوه‌ و دایكانی دادخواز زیاتر له‌ دوو حه‌فته‌یه‌ له‌ سنووری كۆبانی مانیان گرتووه‌. ناڕازیان داوا له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كه‌ن ڕێگه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان بگرن و پاڵپشتی له‌ ده‌سكه‌وته‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی باكووری سووریا بكه‌ن.