ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، زێڕفرۆشانی و بازاڕیانی چه‌ند شاری ئێران دژبه زیادكردنی باج له‌سه‌ریان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دووكانه‌كانیان نه‌كرده‌وه و درێژه‌یان به مانگرتن دا.
پاش بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ وه‌رگرتنی باج له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی زێڕ، زێڕفرۆشان و ئه‌وانه‌ی كاری سازكردنی زێڕوزه‌نبه‌ر ده‌كه‌ن، له شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان، مه‌شهه‌د، ئه‌راك، مه‌ڵایه‌ر، هه‌مه‌دان، ئه‌رده‌بیل، ته‌ورێز، كاشان و قوم ده‌ستیان دایه مانگرتنی گشتی و دووكانه‌كانیان نه‌كرده‌وه. به‌یانی چوارشه‌ممه ٦ی به‌فرانبار، ئیتحادییه‌ی زێڕفرۆشان و نوێنه‌ری ئیداره‌ی باج له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری بازاڕیانی مانگرتوو له تاران دیداریان كردووه، به‌ڵام ئاكامی ئه‌و دیداره هیچ ڕوون نه‌كراوه.