ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوز، بازاڕیانی به‌نده‌ر گه‌ناوه بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و درێژه‌یان به مانگرتن دا.
بازاڕیانی به‌نده‌ر گه‌ناوه خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی كاڵا له ڕێگه‌ی لنج و ته‌رخیسی ئه‌و كه‌لووپه‌لانه بوون كه پێشتر هاورده‌یان كردووه و ئێستا ئیداره‌ی گۆمرۆك ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه. بازاڕیانی ناڕازی هۆشداریان دایه به‌رپرسانی ڕژیم كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری خۆپێشاندان ده‌كه‌ن.