ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی خه‌رمانان، كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین‌سازی ئه‌راك بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی، درێژه‌یان به مانگرتن و كۆبوونه‌وه دا.
كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین‌سازی ئه‌راك ماوه‌ی یه‌ك مانگه ده‌ستیان له كار كێشاوه و به‌رده‌وام له ناوه‌ندی كارخانه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن. كرێكاران خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی بیمه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گه‌شه‌پێدانی شیركه‌ت و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنان بوون.