ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، كامیۆن‌داران له شاره‌كانی كوردستان و ئێران بۆ یازده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به دۆخی سه‌ختی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له شاره‌كانی كوردستان، كرماشان و ئیلام پێداگرییان كردووه له سه‌ر مافه‌كانیان و درێژه‌یان به مانگرتن داوه. له شاری سنه شۆفێرێكی دیكه به ناوی عه‌تا عۆزه‌یری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له شاری تاران پایانه‌ی باربه‌ری چۆڵ كراوه و كامیۆن‌داران به‌رده‌وام بوون له سه‌ر مانگرتن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ٩ شۆفێری بارهه‌ڵگر له شاری قه‌زوێن له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شونێكی نادیار ڕاگوێزراون.