ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان، كامیۆندارانی به‌نده‌رعه‌باس وێڕای هه‌ڕه‌شه و گوشاره‌كانی حكوومه‌ت، درێژه‌یان به مانگرتن دا.
یه‌كێتی كامیۆندارانی ئێران ڕۆژی ڕابردوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداری به ده‌وڵه‌ت دا كه ئه‌گه‌ر سێ داخوازی سه‌ره‌كی له‌وانه پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی، دابینكردنی بیمه‌ی كارامه و زیادكردنی نرخی كرێ بار جێبه‌جێ نه‌كات، بۆ جارێكی دیكه له سه‌رانسه‌ری وڵات مان ده‌گرن. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كامیۆندارانی به‌نده‌رعه‌باس به پێشوازی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه چوون و داوایان له هه‌موو هاوكاره‌كانیان كرد په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری بن. شایانی باسه كه حكوومه‌تی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی هێشتا وڵامی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ته‌قینه‌وه‌ی به‌نده‌رعه‌باسی نه‌داوه‌ته‌وه و به‌پێی دوایین زانیاری، ته‌رمی ٧ كرێكاری خه‌ڵكی ئه‌یوان شناسایی كراوه و ڕێژه‌ی كرێكارانی بێ ناسنامه‌ی گیانبه‌ختكردوو گه‌یشتووه‌ته ١٥ كه‌س.