ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار، سه‌دان شارومه‌ندی ئیسڕائیلی دژ به ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ بوون، هاوكات فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل ده‌یان فه‌له‌ستینیان له بۆردوومانی غه‌زه كوشت و چه‌ندین كه‌سیان بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی بێهداشتی فه‌له‌ستین، له هێرشه‌كانی ڕۆژی ڕابردوو ئیسڕائیل بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه له غه‌زه، شه‌ش پاسه‌وانی یارمه‌تیه مرۆییه‌كان و ٣٠ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه. ڕێكخراوی جیهانی خۆراكیش ڕۆژی ڕابردوو به بڵاوكردنی ویدیۆیه‌ك سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری گیانله‌ده‌ستدانی ٣٠٠ هه‌زار فه‌له‌ستینی به‌هۆی نه‌بوونی خۆراك و برسیه‌تی هۆشداری دا و داوای له ئیسڕائیل كرد كۆتایی به گه‌مارۆی سه‌ر باكووری غه‌زه بێنێت و ڕێگه بدات یارمه‌تییه مرۆییه‌كان به‌ده‌ست ئاواره‌كانی غه‌زه بگات. هاوكات دژبه‌رانی نتانیاهوو له تل ئاویو بۆ جارێكی دیكه خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وی كابینه‌ی ڕاستگه‌رای ده‌وڵه‌ت بوون.