به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌لایه‌ن ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاو كراوه‌ته‌وه، چه‌كدارانی ته‌حریر شام ژماره‌یه‌كی دیكه له شارومه‌ندانی عه‌له‌وی و مه‌سێحییان له سووریه كۆمه‌ڵكوژ كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خێزانێكی مه‌سێحی به ژن و منداڵه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ته‌حریر شام له شاری بانیاس كۆمه‌ڵكوژ كراون. هه‌روه‌ها تیرۆریستانی حكوومه‌ته‌كه‌ی جه‌ولانی كۆمه‌ڵێك شارومه‌ندی عه‌له‌وییان له سه‌ر شه‌قامه‌كانی لازه‌قییه به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه ئه‌شكه‌نجه و دواجار به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوشتووه. شایانی باسه كه كۆمه‌ڵكوژكردنی عه‌له‌وییه‌كان كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌دوای خۆیدا هێناوه و له ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌زاران كه‌س له وڵاته‌كانی ئاڵمان، دانمارك، هوله‌ند و كانادا دژ به ده‌وڵه‌تی نوێی سووریه خۆپێشاندانیان كردووه.